گه‌رمیان .. ته‌رمى مێردمنداڵێك به خنكاوی له ڕووبارى سیروان دۆزرایه‌وه
ڕائیدى مافپه‌روه‌ر عه‌لى جه‌مال قدوورى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕاىگه‌یاند: "پاش تێپه‌ڕبوونى 2 ڕۆژ به‌سه‌ر دیارنه‌مانیدا، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 23/10/2017 له گوندى گرده‌گۆزینه‌ى خوارووى شارى كه‌لار، ته‌رمى مێردمنداڵێك به‌خنكاوی له‌ئاوى ڕووبارى سیرواندا دۆزرایه‌وه".
گوتیشی: "مێردمنداڵه‌كه ناوى (سه‌لام ئازاد محه‌مه‌د)هو ته‌مه‌نى 16 ساڵه و ئاواره‌ى شاره‌دێی گوڵاڵه‌یه و خانه‌واده‌كه‌ی ئێستا له گه‌ڕه‌كى (فه‌رمانبه‌ران)ى شارى كه‌لار نیشته‌جێن".
ئاماژه‌ی بهئهوهشكرد كه به‌گوته‌ى كه‌سوكاره‌كه‌ى ئه‌و مێرمنداڵه به‌مه‌به‌ستى مه‌له‌كردن ڕووى له ڕووبارى سیروان كردووه و ماوه‌ى 2 ڕۆژ بوو بێسه‌ر و شوێن بوو
باس‌نیوز
