سه‌رۆكى فراكسیۆنێكى عه‌رب ماڵى له سلێمانییه و پێشمه‌رگه به (چه‌ته‌ى تاوانكار) ناو ده‌بات
سه‌ڵاح موزاحم جبوورى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى هێزه عێراقییه‌كان له په‌رله‌مانى عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى بڵاویكردووه‌ته‌وه، داوا له سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كات، شاره‌دێی جه‌له‌ولا به شارێكى لێقه‌وماو دابنرێت.
ئه‌و سه‌رۆك فراكسیۆنه، كه به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار، له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په‌یه و له‌دواى هاتنى داعش له ساڵى 2014 ماڵی بۆ شارى سلێمانی گواسته‌وه، له‌م ڕووداوانه‌شدا ماڵێكى له قه‌ره‌ته‌په داناوه‌ته‌وه و سه‌ردانى ده‌كات، له ڕاگهیاندراوهكهیدا ناوى پێشمه‌رگه به (چه‌ته تاوانكاره‌كان) ده‌بات و نووسیویه‌تى: "شاره‌دێكه له‌دواى كۆنترۆڵكردنى له‌لایه‌ن داعش و هه‌روه‌ها (چه‌ته تاوانكارهكانهوه) له 2014 ماڵه‌كانى به‌ته‌واوه‌تى ڕووخێنرا".
جبوورى له ڕاگهیاندراوهكهیدا، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته واژۆى ژماره‌ى پێویستى په‌رله‌مانتارانى كۆكردووه‌ته‌وه و ده‌یداته سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان
باسنيوز
