بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی شوێنگره‌وه بۆ كورسییه‌كى كۆچكردوو (شوان قه‌ڵادزه‌یی) دیاری ده‌كات
كامیل مه‌حموود، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، له‌باره‌ى ڕێكاره یاساییه‌كان بۆ دانانى كه‌سێك له شوێنى په‌رله‌مانتاره كۆچكردووهكهوه، به (باس‌نیوز) ی ڕاگه‌یاند: "سبه‌ی سێشه‌ممه سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌یه و پێده‌چت برگه‌یه‌كی تایبه‌ت بێت به‌و باسه، به‌ڵام تا ئێستا ئێمه هه‌ر له پرسه‌ی ( شوان قهڵادزهیى) داین، بۆیه به فه‌رمی كه‌سێكمان بۆ جێگره‌وه‌ی دیار نه‌كردوه".
ڕوونیشیكرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان له دوو هه‌فته‌ی داهاتوو ماوه‌كه‌ی كۆتایی بێت و درێژ نه‌كرێته‌وه، پێده‌چێت هیچ كه‌سێك بۆ شوێنگره‌وه‌ی شوان قه‌لادزه‌یی دانه‌نێین.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى گه‌ر كه‌سێكیان دیاریكرد، به‌پێی ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى كاندیده‌كه ده‌بێت، كه پێشتر له هه‌ڵبژاردندا به‌ده‌ستیهێناوه، یان كاندیدێكى تر ده‌بێت، گوتی: "مه‌رج نیه دووه‌م ده‌نگ یان ده‌نگی زۆری هێنابێت، چونكه ڕه‌نگه ئه‌و كه‌سانه پابه‌ندبوونى حزبیان نه‌مابێت، بۆیه بۆ ئه‌و بابه‌ته زیاتر ئه‌ركى ئه‌نجوومه‌نی شورای بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامییه، كه بڕیارى له‌سه‌ر بدات".
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستان له ساڵی (2013) توانی كورسیه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت كه به‌ر ( شوان قهڵازهیی) كه‌وت، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕۆژی ( 17 / 10 / 2017) به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه، كه رۆژى پێشتر وه‌رگه‌ڕابوو، كۆچى دوایی كرد.
باسنيوز
