شاره‌زایه‌كی سه‌ربازیی توركیا: له كاتی ناشتنی ته‌رمی تاڵه‌بانی كه‌ركووك فرۆشرا
مه‌تین گورجان نووسەر و شاره‌زای بواری سه‌ربازی، له دیمانه‌یه‌كیدا لەگەڵ رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ی توركی، ئاماژه بەوە ده‌دات كە ئه‌و كاته‌ی جه‌وده‌ت زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماده‌ی مه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمی تاڵه‌بانی بوو، هه‌روه‌ها قاسم سوله‌یمانی تاجهگوڵینەی له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی تاڵه‌بانی دانا، ئه‌وكات یه‌كێتی و خانه‌واده‌ی تاڵه‌بانی كه‌ركووكیان فرۆشته ئێران.
مه‌تین پێیوایه حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و هێزه‌یه كه له گرووپی تیرۆریستی داعش باشتر نییه، چونكه ئه‌وان هێزێكی مه‌زهه‌بیی توندڕەوی سه‌ر به ئێرانن، بۆیه گفتوگۆ له‌گه‌ڵیان زۆر ئه‌سته‌م و بێ ئه‌نجامه.
ئه‌و نایشارێته‌وه كه مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باشترە بۆ سەركردایەتی ناوچەكە، نه‌ك حه‌شدی شه‌عبی، چونكه حه‌شد ته‌نیا بۆ پاراستنی شیعه‌كان دامه‌زراوه نه‌ك هه‌موو پێكهاته‌یه‌كی عێراق.
رۆژی 16ی ئەم مانگە لەلایەن باڵێكی یەكێتییەوە لە خیانەتێكی نیشتمانیی گەورەدا، شاری كەركووك و چەندین ناوچەی كوردستان، رادەستی سوپای پاسداران و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كران.
باسنيوز
