ھێمن ھەورامی: ئەوەی عێراق دەیویست لە ڕووسیا دەستی نەکەوت

 ھێمن ھەورامی: ئەوەی عێراق دەیویست لە ڕووسیا دەستی نەکەوت
بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی نووسینگەی بارزانی ئاشکرای کرد، ئەوەی حکوومەتی عێراق دەیویست لە ڕووسیا دەستی نەکەوت و شکستی ھێنا.

دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دووشەممە 23/10/2017ی نێوان سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و ئیبراھیم جەعفەری، ھاوتا عێراقییەکەی کە تێیدا لاڤرۆڤ جەختی لە ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کوردستان گرتەوە.

ھێمن ھەورامی، بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی نووسینگەی سەرۆک بارزانی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئاشکرای کرد: ”وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەی ویستی لە مۆسکۆ دەستی نەکەوت“.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: ”وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ڕای گەیاند، کونسوڵخانەی ڕووسیا لەھەولێر بەردەوام دەبێت لەکارەکانی، ھەروەھا کۆمپانیا ڕووسییەکان بەردەوام دەبن لە فراوانکردنی کارەکانیان لە ھەرێمی کوردستان“.









باسنيوز
Top