كوردستان داوای دادگایی كردنی ئەم كەسانە دەكات
سەرچاوەیەك لە داواكاری گشتی كە نەیویست ناوی بنووسرێت، بە كوردستان24 راگەیاند: "كۆمەڵێك بەڵگە و گرتەی ڤیدیۆییمان لەبەر دەستە كە ژمارەیەك پەرلەمانتار و كەسایەتی و دەزگا راگەیاندنەكانی عێراق تەشیھریان بە كەسایەتییە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان كردووە، بۆیە رێكاری یاساییان بەرامبەر دەگرینەبەر و سكاڵا دژی ئەو كەسانە جوڵێندراوە".
روونیكردەوە: "سكاڵای یاسایی رەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی ھەولێر كراوە ئەوانەی دانیشتووی سنووری ھەولێر و كەركووك و ناوچەكانی دیكەن لێكۆڵینەوە و ئیجرائات دەكات، ئەوانەی دیكەش داوا لە دادگاكایەكی عێراق دەكرێت كە لێكۆڵینەوە بكات".
بە گوێرەی نووسراوەكەدا ناوی ئەو كەسانەش دیاركراوە كە پێكھاتوون لەمانە (ئەسكەندەر توت، حەسەن توران، حەنان فەتلاوی، حنین قدو، ريان كلدانی، سەميرە موسەوی، عەبدورحمان ويزی، قەيس خەزعەلی، محەمەد كەربولی، محەمەد تەميم، نيازی ئۆغلو).
K24
