راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا: کوردەکان هاوڕێی ئەمریکان
جەنەڕال هێربێرت رایمۆن ماکماستەر، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاندووە، کوردستان لە دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراقەوە هەوڵی داوە عێراق نەچێتە ژێر هەژموونی ئێران.
ماکماستەر هەروەها بە پێویستی زانیوە ئەمریکا لەسەر هێرشی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر کەرکووک بێتە دەنگ و ”راستەوخۆ نێوەنگیری لە نێوان ھەولێر و بەغدا بکات بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە“.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا گەلی کوردستانی بە ”هاوڕێی ئەمریکا“ ناساندووە و رایگەیاندووە، پێویستە ئەمریکا هاوکاریی کوردستان بکا بۆ مانەوە لە ئاسایش و گەشەکردن.
باسنیوز
