راپه‌ڕین.. شوێنه‌وارێكى پێنج هه‌زار ساڵ پێش ئێستا دۆزرایه‌وه‌

راپه‌ڕین.. شوێنه‌وارێكى پێنج هه‌زار ساڵ پێش ئێستا دۆزرایه‌وه‌
له‌لایه‌ن زانكۆیه‌كى بیانیه‌وه‌ كارى كنه‌وپشكینن بۆ شوێنه‌وارێكى سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین ده‌كرێت كه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌پێنج هه‌زار ساڵ پێش ئێستا.



بارزان بایز،به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاند: "ئێستا تیمێكی زانكۆی (كۆپنهاگن) ی دانیمارك له‌ ناوچه‌ی شوێنه‌واری (گردی گوله‌ك) له‌ ده‌شتى بتوێن كاری كنه‌وپشكنینی شوێنه‌واری ئه‌نجام ده‌ده‌ن".



گوتیشى: "ماوه‌ى كاركردنى ئه‌و تیمه‌ پێنج ساڵه‌ و به‌ پێى ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان،مێژووى شوێنه‌واره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ (5500) ساڵ پێش ئێستا كه‌ سه‌رده‌مى سۆمه‌ریه‌كان بووه‌".
BAS NEWS-
Top