راپه‌ڕین.. شوێنه‌وارێكى پێنج هه‌زار ساڵ پێش ئێستا دۆزرایه‌وه
بارزان بایز،به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاند: "ئێستا تیمێكی زانكۆی (كۆپنهاگن) ی دانیمارك له ناوچه‌ی شوێنه‌واری (گردی گوله‌ك) له ده‌شتى بتوێن كاری كنه‌وپشكنینی شوێنه‌واری ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
گوتیشى: "ماوه‌ى كاركردنى ئه‌و تیمه پێنج ساڵه و به پێى ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان،مێژووى شوێنهوارهكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (5500) ساڵ پێش ئێستا كه سه‌رده‌مى سۆمه‌ریه‌كان بووه".
BAS NEWS-
