ئەنجومەنی قەزای شنگال: حەشدی شەعبی دەیەوێ کارەساتێکی دیکە لە شنگال دووبارە بکاتەوە
(وەیس نایف)، سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئێستا حەشدی شەعبی دەستیان کردووە بە گۆڕینەوەی پۆستە ئیدارەییەکان، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ئەوان شەرعییەتیان نییە و نوێنەرایەتیی یەک کەسیش ناکەن، جگە لە خۆیان.''
میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هاتوونەتە هەندێک ناوچەی کوردستانی و دەستیان بە تاڵانی ماڵی خەڵک کردووە، سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال گوتیشی: ''حەشد ماڵی خەڵک تاڵان دەکات و چەک و ئۆتۆمبێلەکانیان لێ دەستێنیت و سووکایەتی دەکەن بەو کەسانەی جیاواز لە وان بیر دەکەنەوە و دەیانەوێت کارەساتێکی دیکە بەسەر خەڵکماندا بێنن و خەڵکی شنگال زۆر زۆر بێزار بووە لەو کردارە و مامەڵەکانیان لەبەرامبەر خەڵکدا.''
KDP-
