فەرماندەییی هەڵگورد: بارودۆخی حاجی ئۆمەران و باشیك ئارامە
(مووسا گەردی)، فەرماندەی فەرماندەییی هەڵگورد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''تا ئەمڕۆ ئێمە لە سنووری حاجی ئۆمەران بووین، بەڵام ئەمڕۆ هێزەكەی ئێمە گەڕایەوە شوێنی خۆی، كە میحوەری باشیكە، بەڵام تا ئەمڕۆ، كە ئێمە لە حاجی ئۆمەران بووین، هیچ كێشەیەك نەبوو و بارودۆخ ئارام بوو، ئەوەی هەبوو تەنیا داخستنی سنووری نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بوو، ئەگەر نا بارودۆخی ناوچەكە ئارامە و هیچ كێشەیەك نییە.''
فەرماندەی فەرماندەییی هەڵگورد ڕوونیشی كردەوە: ''ئێستا ئێمە لە میحوەری باشیكین، هەندێك ئۆتۆمبێلی حەشدی شەعبی بەرەو سنووری فەرماندەییی سەفین چوون، دواتر گەڕانەوە و چوونەوە ناو باشیك، بەڵام دیار بوو ئەوان بۆ شەڕ نەهاتبوون، ئەگەرنا هێزی پێشمەرگە هەموو ئامادەكارییەكی باشی كردووە، ئێمە دەستپێشخەر نابین، بەڵام ئەگەر ئەوان شەڕ بكەن، لێیان دێینە دەست و بە گوللە وەڵامیان دەدەینەوە و لەناویان دەبەین.
KDP-
