لە ئەڵمانیا هەزارن کەس لە دژی میلیشیای حەشد ڕژانە سەر شەقامەکان

لە ئەڵمانیا هەزارن کەس لە دژی میلیشیای حەشد ڕژانە سەر شەقامەکان
لە دوایین پەیامدا (سەرۆک بارزانی) داوای لە ڕەوەندی کورد لە دەرەوە کرد لە دژی کردارەکانی حەشدی شەعبی و ئەو هێرش و داگیرکەرییانەی دەکرێنە سەر ناوچە کوردستانییەکان، خۆپێشاندانی ئاشتیانە ئەنجام بدەن.

ئەمڕۆ، یەکشەممە، (٢٢-١٠-٢٠١٧) بە هەزاران خەڵکی کوردستان لە دژی هێرشەکانی میلیشیایی حەشدی شەعبی بۆسەر کوردستان، لە شاری (کۆڵن)ی ئەڵمانیا خۆپێێشاندانیان کرد و داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لە دژی هێڕشی ئەو ملیشیایانە بێنە دەنگ.

لەم دواییانەدا حەشدی شەعبی بە هاوکاریی پاسدارانی ئێرانی هێرشیان کردە سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
KDP-
Top