په‌یكه‌ره گه‌وره‌كه‌ی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت
رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ی توركی راپۆرتێكی درێژی مه‌یدانی له‌سه‌ر شاری كه‌ركووك بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاشكرای ده‌كات كە ئێستە لە سایەی خیانەتەكەی باڤڵ و لاهور و ئاڵا تاڵەبانی و چەند خیانەتكارێكی تری یەكێتی، له‌ناو كۆڵان و كوچه و شه‌قامه‌كاندا حه‌شدی شه‌عبی ده‌بینرێن، وێنه‌كانی سەرۆك بارزانی سوتێندراو‌ن و وێنەكانی مام جەلالیش لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە، پەیكەرەكی گەورەكەی پێشمەرگەش بەرەو لەناوچوون دەچێ. لە بری ئاڵای كوردستانیش، تەنها ئاڵای عێراق و حەشدی شەعبی و بەرەی توركمانی لە شارەكە دەشەكێنەوە.
سێباتی كه‌ره‌كورت رۆژنامه‌نووسی (حوریه‌ت) بۆ خۆی چووه‌تە كه‌ركووك و راپۆرتێكی مه‌یدانی ئاماده كردووه. ئه‌و نووسیویه‌تی ژیان هێواش هێواش به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه ده‌چێت، به‌ڵام هه‌رچی وێنه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانە، سوتێنراوه، له به‌رامبه‌ردا وێنه‌كانی تاڵه‌بانی وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌ش كردووه، كه وێنه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له شه‌ڕی گروپی تیرۆریستی داعشدا شه‌هیدبوونه وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاڵای كوردستان زۆر به كه‌می ده‌بینرێ.
كه‌ره‌كورت باس له په‌یكه‌ره گه‌وره‌كه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كات له كه‌ركووك، كه سیمایه‌كی جوانی به شاره‌كه به‌خشیوه، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ی له‌وێ حوكم ده‌كات زه‌حمه‌ته لێ بگه‌ڕێن ئه‌و په‌یكه‌ره بمێنێته‌وه. ئه‌و پێیوایه په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه ته‌مه‌نی كورت ده‌بێت و له‌ناوی ده‌به‌ن.
له‌ناو پارێزگای كه‌ركووك و نه‌خۆشخانه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان ته‌نیا ئاڵای عێراق و به‌ره‌ی توركمانی ده‌بینرێت، ئاڵای كوردستان به ته‌واوی هێنراوه‌ته خواره‌وه، ته‌نیا له چه‌ند شوێنێكی كه‌م نه‌بێت.
كه‌ره‌كورت باسی له‌وه‌ش كردووه هه‌موو ئه‌و باره‌گایانه‌ی سه‌ر به پارته سیاسییه كوردییه‌كان بوونه، ئێستە بوونه‌ته باره‌گای حه‌شدی شه‌عبی و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه.
باسنيوز
