قایمقامییه‌تى خورماتوو: عه‌رب و توركمانه‌كان به‌هاوكاریی گروپێكى كورد ماڵه كورده‌كان ده‌ته‌قێننه‌وه
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى خورماتوو، له ڕاگه‌یاندراوێكى به په‌له‌دا هۆشدارى ده‌دات، له‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك "خه‌ڵكى خۆفرۆشى كورد" ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ئاواره سونه مه‌زهه‌به‌كانى خورماتوو و توركمانه‌كان تێكه‌ڵ كردووه.
له ڕاگهیاندراوهكهدا، كه له پێگه‌ى خۆى له (فه‌یسبووك) بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاشكراى كردووه، لهڕێگاهى ئه‌و "خۆفرۆشانه"وه ناو و ناویشانى ماڵه كورده‌كان وه‌رده‌گیرێت و دواتر ماڵه‌كانیان یان ده‌سووتێنرێت یاخود ده‌ته‌قێنرێنه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى قایمقامییه‌تى خورماتوو، داوا له هاووڵاتییه كورده‌كان ده‌كات، ئه‌وانه‌ى له‌ناو شارى خورماتوو ماونه‌ته‌وه، به‌ته‌له‌فون ناو و ناویشانى هیچ ماڵه كوردێك به‌كه‌س نه‌ده‌ن و زانیاری‌یان له‌باره‌وه نه‌دركێنن.
له ڕووداوه‌كه‌ى 16ى ئه‌كتۆبه‌رى 2017، كه میلیشیا شیعه‌كان به‌هاوكارى پاسدارانى ئێران و چاوساغیی باڵێكى نێو لایه‌نێكى سیاسی، كه‌ركووك و خورماتوو و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر‌ى كوردستانییان داگیر كرد، ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتووانى ئه‌و شارانه ئاواره بوون و دواتر له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه ماڵه كورده‌كان ده‌ته‌قێنرایه‌وه.
باسنيوز
