نەقیبی پارێزەران: دژی هێنانی سوپای پاسداران پەنا بۆ دادگای نێودەوڵەتی دەبەین
بەختیار حەیدەر، نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان گوتی: "بڕیاری دەستگیرکردنی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، یاسایی نییە و سیاسییە ئێمە زۆر عەیبی قانوونیمان لەسەر بڕیارەکە ھەیە و بەس نامانەوێت باسی بکەین، نامانەوێت باسی ئەو بڕیارە بکەین، ئەگەر نا لەڕووی یاساییەوە ئەوەی ھەیە پێی دەگوترێت (شکایەتی شوێنی) شەکوا لەو کەسە دەکرێت کە لەو شوێنەی قسەی کردووە، نەک لە دەرەوەی شارەکە فەرمان بکرێت".
بەختیار سەعید لە درێژەدا گوتیشی: "ئەوان بۆیان بچێتە سەر، ھەوڵ دەدەن جێبەجێی بکەن، بەڵام بڕیارەکە لە سنووری بەغدا دەبێت، وەک سەندیکا لەگەڵ پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران قسەمان کردووە و ژووری عەمەلیات دروست بکەین و سکالا لەسەر عێراق بکەین، چونکە چۆن رێگەی بەخۆی دا سوپای پاسداران بێنێتە کوردستانەوە و بۆ ئەمەش پەنا دەبەینە بەردەم دادگای نێودەوڵەتی".
پێشتر زیاتر لە سەرچاوەیەک ئەوەیان ئاشکرا کرد کە کشانەوەی هێزەکانی سەر بە یەکێتی لە باشووری کەرکووک و ڕادەستکردنی (کەرکوو، خورماتوو و خانەقین) بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران، بەپێی ڕێککەوتنێکی نهێنیی نێوان هەریەک لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، سوپای پاسداران و باڵێکی یەکێتی بووە کە دیارترین سەرکردەکانی ئەو باڵەی یەکێتی بریتین لە (پاڤڵ تاڵەبانی، لاهور جەنگی، ئاراس تاڵەبانی، ئاڵا تاڵەبانی، ئاسۆ مامەند). لەمبارەیەشەوە کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی یەکێتی لە پەیامێکیدا ئەو باڵەی یەکێتی بە ”کاڵفامەکانی نێو یەکێتی“ وەسف کرد و هاتنی میلیشیاکانی عێراق و ئێرانیشی بە داگیرکەر وەسف کرد.
باسنیوز
