ئاسایشی كەركووك: حەشدی شەعبی بەنیازە هەڵمەتی ڕەشبگیری دەست پێ بكات
عەقید ئیدریس ڕەفعەت، بەرپرسی بەشی حەرەكاتی ئاسایشی كەركووك، لەمبارەوە ڕایگەیاند: "بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستی من گەیشتوون، حەشدی شەعبی بەنیازە و بەرنامەی ئەوەی هەیە، كە لەناو شاری كەركووك، هەڵمەتی ڕەشبگیریی خەڵك و ئەو كادر و كارمەندانەی ئاسایش كە ماونەتەوە دەست پێ بكات".
ئەو بەرپرسەی ئاسایش ئەوەشی خستەڕوو: "خەڵكی كەركووك زۆر لەم دۆخە بێزارن و حەشدی شەعبیش بە جلی پۆلیسی فیدراڵییەوە لە شاری كەركووكدا كارەكانی خۆیان ئەنجام دەدەن و دەشڵێت: "بەنیازن بەرنامەكەیان لە دوو سێ ڕۆژی داهاتوودا بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە".
باسنیوز
