فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە لە کۆبوونەوە دان

 فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە لە کۆبوونەوە دان
فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە کۆبوونەوە دان و بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا پرسی هێرشەکانی حەشدی شەعبی و هەڕەشەکانیان لەسەر ئاسایش و ئارامیی کەرکووک تاوتوێی بکەن.



ئەمڕۆ 2017/1022 فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە کۆوبونەوە دان، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا پرسی هەر هەڕەشەیەک لەسەر کوردستان تاوتوێ بکرێت و دووبارە پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەی فەوجەکان ئامادەکارییان بۆ بکرێت و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان بکرێت بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی سەرجەم ئەو شتانەی کە پێشووتر گفتوگۆیان لەسەر کردووە، بەتایبەت هەماهەنگی بۆ شەڕی داعش و مەشق و راهێانی پێشمەرگە.



هەڵگورد حیکمەت، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە گوتی: "بەڵی کۆبوونەوەی فراوانی فەرماندەکان هەیە و ئەوەیش دوای هێرشەکانی حەشدی شەعبی و چوونیان بۆ کەرکووک و شەڕی پردێ پێویست بوو کۆبوونەوە لەسەر چەند پرسێکی گرنگ بکرێت".





باسنيوز
Top