دەشنێ موراد لەبەردەم كۆنسوڵگەی ئەمریكیە

دەشنێ موراد لەبەردەم كۆنسوڵگەی ئەمریكیە
خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی كورد ده‌شنێ موراد ئەمڕۆ شەممە وەك هەریه‌ك لە هەزاران هاووڵاتی كوردستان بەشداری خۆپێشاندانەكانی ناڕەزایی بەردەم كۆنسوڵگەی گشتیی ئەمریكی لە هەولێر كرد.


دەشنێ موراد هوتافی دەكێشا و داوای دەكرد ئەمریكا هه‌ڵویستی هه‌بێت بەرامبەر ئەو لەشكركێشییەی سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی بەهاوكاری باڵی تاڵەبانییەكانی یەكێتی كردیانە سەر كوردستان.


خانمە هونەرمەندە كوردەكە گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووەته‌وه‌، كه‌ تێیدا له‌به‌رده‌م كۆنسڵگەی گشتیی ئه‌مریكا به‌ ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كات (ئازادی ئازادی، كەركووك كوردستانە).
bas news-
Top