ڕۆژنامەنووسێكی بەلجیكی: پێش ساڵێك حەشد بڕیاری هێرشكردنە سەر كوردستانی داوە
روودی ڤرانکس رۆژنامەنووسی بەلجیكی، كە لە سەرەتای 1991ەوە بەردەوام چاودێری دۆخی كوردستان و عێراقی كردووە، ئاشكرای دەكات حەشدی شەعبی لە ساڵی رابردووەوە بڕیاری داوە هێرش بكاتە سەر هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ شەممە ڤرانكس لە دیمانەیەكی كەناڵی تەلەڤزیۆنی بەلجیکی (VRT)، ئاماژەی بە سەردانێکی خۆی داوە بۆ عێراق لە مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردوودا، دەڵێ "لە دانێشتنێکمدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حەشدی شەعبی، پێیانگوتم کە لە دوای داعش، نۆرەی کوردە، کە وانەیەکیان پێ بدەین، مەبەستیان ھێرشكردنە سەر کوردستان بوو".
جێی باسە ئەم لێدوانەی ڤرانكس، دەبێتە بەڵگەیەكی زیندووی تر، كە هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سەر هەرێمی كوردستان پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە و هیچ پەیوەندییەكی بە پرسی داوای سەربەخۆیی كوردستانەوە نیە، ریفراندۆمیش نەكرابا، حەشد و هاوپەیمانە ناوخۆیی و دەرەكیەكانی ئەو هێرشەیان هەر ئەنجام دەدا.
bas news-
