حه‌شدى شه‌عبی ده‌یان خانووی هاووڵاتیانی له خورماتوو ده‌ته‌قێنێته‌وه
دواى به‌تاڵانبردن و سووتاندنى خانووى هاووڵاتییانى كورد لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، ئێستا ئه‌و چه‌كدارانه ده‌ستییان كردووه به ته‌قاندنه‌وه‌ى خانووی هاووڵاتییانى كورد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له چه‌ند كه‌سێكی دانیشتووی خورماتوو ده‌ستیكه‌وتووه ، چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی له خورماتوو چه‌ند ڕۆژێكه ده‌ستییان كردووه به تاڵان بردن و سوتاندنى ماڵ و دوكانى هاووڵاتییانى كوردی خورماتوو، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ لایه‌نێك له سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یان بێته ده‌نگ.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ شه‌ممه(21-10-2017) چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی، به ده‌یان خانووی هاووڵاتیانی كوردیان له خورماتوو ته‌قاندووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌ختیان كردوون.
ئه‌و كه‌سانه كه ناویان له‌لای(باس‌نیوز)پارێزراوه ڕایانگه‌یاند كه چه‌ند خێزانێكی كوردن له‌ناو شاری خورماتوو گیریان خواردووه و ناتوانن له شاره‌كه ده‌رچن.
به‌ره‌به‌یانى رۆژی دووشه‌ممه 16/10/2017، چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی شارۆچكه‌ى خورماتوویان داگیركرد و كوردانى خورماتووش ئاواره‌ى شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بوون.
bas news-
