وەزارەتی پێشمەرگە: ئەمڕۆ ھیچ شەڕێک روینەداوە

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەمڕۆ ھیچ شەڕێک روینەداوە
بەڕێوبەری گشتی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، دوای ئەوەی دوێنێ ھێزی پێشمەرگە گورزێکی کوشندەی لەحەشدی شەعبی وەشاند و زیانی زۆری پێگەیاندن، ئەمڕۆ دۆخەکە ئارامە و ھیچ شەڕێک روینەداوە.

عەمید (ھەڵگورد حیکمەت) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "دوای ئەوەی لە ناحیەی پردێ حەشدی شەعبی ھێرشی کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، ھێزی پێشمەرگەش بەتووندی وەڵامی دایەوە و تێکیان شکاندن و گورزێکی کوشندەیان لێوەشاندن، ئەمڕۆ دۆخەکە ئارام بۆتەوە و تاوەکو ئێستاش ھیچ لەئارادا نیە و شەڕیش ئەمڕۆ روینەداوە.

گوتیشی، "نەک تەنیا لەناحیەی پردێ لەمیحوەرەکانی دیکەش دۆخەکە ئارامە و ھیچ شەڕێک روینەداوە.

بەڕێوبەری گشتی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ده‌شڵێ، "لەشەڕەکەی دوێنێ دا زیانی زۆر بەر حەشدی شەعبی کەوتووە، بەجۆرێک ٢١١کوژراو و١٤٨برینداریان ھەبووە، کە برینی بەشێک لە بریندارەکان زۆر سەخت بووە و دەست ولاقیان پەڕیووە و بەشێکی کوژراوەکانیش بەترێلە رەوانەی بەغدا کراونەتەوە.
kdp-
Top