دەزگای بارزانی، لە سلێمانی هاوكاری 400 خێزانی دوزخورماتوو و كەركووكی كرد

دەزگای بارزانی، لە سلێمانی هاوكاری 400 خێزانی دوزخورماتوو و كەركووكی كرد
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەشاری سلێمانی و لە كەمپی سورداش شیر و پێداویستی منداڵانیان بەسەر 400 خێزاندا دابەشكرد.

رێككەوتی 21/10/2017 لەمیانی بەردەوامی هەڵمەتە خێرخوازییەكانیدا بۆ بەهاناوەچوونی زیاتری خێزانەكانی شاری دوزخورماتوو و كەركووك كە بەهۆی بارودۆخ و نالەباری رەوشی ئاسایش لە شارەكەیاندا ماڵ و حاڵیان جێهێشتوو روویان لە شاری سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری كردووە، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەو شارە هەستان بە دابەشكردنی شیر و پێداویستی منداڵان بەسەر 400 خێزان كە لە كەمپی سوورداش نیشتەجێكراون.

شایانی باسە، بەهۆی جێهێشتنی ماڵ و حاڵی دانیشتوانی شاری كەركووك و دوزخورماتوو، رۆژانە تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەچەندین قۆناغ و لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان هاوكاری و خۆراك و پێداویستی ناوماڵ پێشكەشی ئەو خێزانانە دەكات كە ناوچەكانیان جێهێشتووەو روویان لەشوێنە ئارامەكانی تری كوردستان كردووە..
kdp-
Top