هێزێکی سەر بە لاهور جەنگی لەگەڵ حەشدی شەعبی لە شەڕی پردێ بەشداری کردووە
لە کاتێکدا دوێنێ هەینی 20/10/2017 میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە نزیک شارۆچکەی پردێ و چەکی وڵاتانی هاوپەیمانان و تانکی (ئەبرامز)ی ئەمرکییان بەکار هێنا، هێزێکی سەر بە لاهور جەنگی و هێزێکی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی کە ئاسۆ مامەند سەرکردایەتی دەکات، لەگەڵ حەشدی شەعبی لە هێرشەکەدا بەشدار بوون و چەند ئەفسەرێکی سوپای پاسدارانیشیان لەگەڵدا بووە.
لە ئەنجامی شەڕکردنی ئەو دوو هێزەی یەکێتی شان بە شانی حەشدی شەعبی لەدژی پێشمەرگە، برینداریان هەیە و بە مەبەستی چارەسەر بۆ سلێمانی گواستراونەتەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی 16/10/2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران هێرشیان کردە سەر شاری کەرکووک و لە ئەنجامی ڕێککەوتنێکی ژێر بەژێریان لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی یەکێتی کە لە (لاهور جەنگی، پاڤڵ تاڵەبانی، ئاسۆ مامەند، ئاراس جەنگی، ئاڵا تاڵەبانی، ڕەفعەت عەبدوڵا و چەند سەرکردەیەکی دیکەی یەکێتی)، شاری کەرکووک ڕادەستی ئەو هێزانە کرا، بەڵام کوردانی کەرکووک ڕەتیان کردەوە لەژێر سایەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران و چاوساغەکانی ئەو باڵەی یەکێتی بژین و بەرەو هەولێر و کۆیە و سلێمانی ئاوارە بوون.
باسنیوز
