سبەی بڕیار لەسەر پۆستی قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر و قایمقامی کۆیە دەدرێت

 سبەی بڕیار لەسەر پۆستی قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر و قایمقامی کۆیە دەدرێت
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، بڕیارە سبەی ئەنجومەنی پارێزگا کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 21/10/2017، ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە، تێدا ھاتووە: "بڕیارە کاتژمێر 10:30ی ڕۆژی یەکشەممە 22/10/2017 ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لەسەر کۆمەڵک تەوەر کۆبوونەوە ئەنجام بدات".

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، ئەوەش خراوەتەڕوو، کە لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پەسەندکردنی پۆستی قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر و قایمقامی کۆیە دەدرێت.

باس لەوەش کراوە، کە ڕێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر یاداشتێکی لەسەر ژینگەی کوردستان دەبێت.











باسنیوز
Top