سوپای پاسداران: نەوتی کەرکووک بنەمایەکی سەرەکییە بۆ ئێران و ”چۆن رێگا بە کورد دەدەین، جگە لە شاری سلێمانی بچنە بازاڕی نەوتی جیهانی؟

سوپای پاسداران: نەوتی کەرکووک بنەمایەکی سەرەکییە بۆ ئێران و ”چۆن رێگا بە کورد  دەدەین، جگە لە شاری سلێمانی بچنە بازاڕی نەوتی جیهانی؟
ەرپرسێکی باڵای رژێمی ئێرانی دان بە بوونی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی دەنێت لە شەڕەکانی کەرکووکدا.



بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (رۆیتەرز)، بەرپرسێکی باڵای ئێران، کە لە حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران نزیکە، رایگەیاندووە، نەوتی کەرکووک بنەمایەکی سەرەکییە بۆ ئێران و ”چۆن رێگا بە کوردستان دەدەین بچنە بازاڕی نەوتی جیهانی؟“.



ئەو بەرپرسە هەروەها رایگەیاندووە، کە قاسم سولەیمانی لە هەموو ناوچەیەکی عێراق فەرماندەیی میلیشیاکان دەکات و لە شەڕی داگیرکردنی کەرکووکیش بەشدار بووە، ”ئەم بابەتە چیتر نهێنی نییە“.



هەروەک لە هەواڵەکەی (رۆیتەرز)دا هاتووە، ئەو بەرپرسە پێی وایە کوردستان دوژمنی ئێرانە، ”باڵادەستیی دوژمنان بەسەر نەوتی کەرکووک، دەبێتە هۆی کارەسات بۆ ئێران“.



بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 16/10/2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە سەرپەرشتیی و بەشداریی سوپای پاسدارانی ئێران هێرشیان کردە سەر کەرکووک و شارەکەیان داگیر کرد و هەزاران هاووڵاتیی ئەو شارە روویان لە هەولێر و شارەکانی دیکەی کوردستان کرد.



رۆژی چوارشەممە 18/10/2017، کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا رایگەیاند، کە چەند “کاڵفام”ێکی ناو حزبەکەی ئەو پیلانەیان لە دژی گەلی کوردستان جێبەجێ کرد و رایگەیاند، “ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکوک و ھەم







باسنیوز
Top