ڕاوێژکارێکی ئەمریکی : بەھۆی ئەوەی كوردستان ریفراندۆمیان بەسەرکەوتووی ئەنجام دا، ھێڵی ئاسمانیان لەسەر کوردستان داخست .

 ڕاوێژکارێکی ئەمریکی : بەھۆی ئەوەی كوردستان ریفراندۆمیان بەسەرکەوتووی ئەنجام دا، ھێڵی ئاسمانیان لەسەر کوردستان داخست .
ەرماندەیەکی پێشووی ھێزی دەریایی و ڕاوێژکاری سەربازیی ئێستای ئەمریکا بابەتێک لەسەر سەربەخۆیی کوردستان بڵاو دەکاتەوە.



لەوتارێکیدا جێیمز لیۆنز، فەرماندەی پێشووی ھێزی دەریایی ئەمریکا و ڕاوێژکاری پلە بەرزی ئێستا، کە لە رۆژنامەی “واشنتن تایمز” بە ناونیشانی “بەرەو کوردستانێکی سەربەخۆ” بڵاوی کردووەتەوە، وێڕای ئاماژەدان بەو ڕێژە بەرچاوەی، کە گەلی کوردستان لە 25ـی ئەیلوول بۆ سەربەخۆیی دەنگیاندا، باس لە ھەوڵەکانی تاران، بەغدا و ئەنقەرە لە پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆم دەکات و دەڵێت، ”بەھۆی ئەوەی ریفراندۆمیان بەسەرکەوتووی ئەنجام دا، ھێڵی ئاسمانیان لەسەر کوردستان داخست“.



جێیمز لیۆنز ھەروەھا تیشکی خستووەتە سەر ھەوڵەکانی ئێران، کە لە 16ـی ئەم مانگە ھاوکاریی عێراقی کردووە و چەک وتەقەمەنی پێداوە بۆ ئەوەی ھێرش بکاتە سەر کەکووک و گوتوویەتی، ڕۆژێک بەر لە ھێرشەکە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی لەگەڵ باڵێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبوونەوەی کردووە و ڕێککەوتوون.



لە بەشێکی تری وتارەکەیدا دەڵێت، ”تەماشای ستراتیژییەتی ئەمریکا بکەن لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، سیاسەتی ئەمریکا ڕێگەگرتنە لە بەھێز بوون و پەرەسەندنی ھەژموونیی ئێرانە، ئەویش بە ھاوکاریی ھەندێ لایەن و نەتەوەی وەک کورد، کە لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەشداربوون و پێی وایە ”بوونی کوردستانێکی سەربەخۆ، کلیلی سەرەکییە بۆ پێشگرتن لە ئێران“.



ئەو فەرماندەیەی پێشووی ئەمریکا داوا لە وڵاتەکەی کردووە پشتگیرییەکانی بۆ کوردستان لە پشتگیریی زارەکییەوە بگۆڕێ بۆ کردار و ”دەست بکەین بە دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە هەولێر".



بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 16/10/2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە سەرپەرشتیی و بەشداریی سوپای پاسدارانی ئێران هێرشیان کردە سەر کەرکووک و شارەکەیان داگیر کرد و هەزاران هاووڵاتیی ئەو شارە روویان لە هەولێر و شارەکانی دیکەی کوردستان کرد.



رۆژی چوارشەممە 18/10/2017، کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا رایگەیاند، کە چەند “کاڵفام”ێکی ناو حزبەکەی ئەو پیلانەیان لە دژی گەلی کوردستان جێبەجێ کرد و رایگەیاند، “ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکوک و ھەموو زیانە گیانی و مادی و مەعنەویەکانی تری گەلەکەمان ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو کاڵفامانەی ناو یەکێتی”.



باسنيوز
Top