ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ بە سەپاندنی سزا بەسەر ئێران و گرووپێکدا دەدات

 ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ بە سەپاندنی سزا بەسەر ئێران و گرووپێکدا دەدات
ەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسایەک لە دژی بەرنامەی چەکی کۆکوژ و کیشوەربڕی ئێران و گرووپێکی سەر بەو وڵاتە، دەدات.



کیڤن مەکارتی، سەرۆکی گرووپی زۆرینە و ئید رۆیس، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بەیاننامەیەکەدا، رایگەیاندووە، دانانی پلانێک بۆ راگرتنی جموجۆڵەکانی ئێران، بەرپرسیارێتیی کۆنگرێسی ئەمریکییە.



کیڤن مەکارتی و ئید رۆس هەروەها رایانگەیاندووە، کە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسایەک دەدات، کە بەهۆیەوە سزا سەپێندراوەکانی سەر ئێران و میلیشیای حزبوڵلای لوبنانی زیاتر دەکرێن.



باسنيوز
Top