دیندار زێباری پێشوازی لە راپۆرتی UN دەكات لەبارەی كەركووك و خورماتوو
دیندار زێباری سەرۆكی كۆمیتەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان پێشوازی لە راپۆرتی UN و هیومان رایتس وۆچ دەكات؛ لەبارەی دۆخی كەركووك و خورماتوو لە دوای داگیركردنیان لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانەوە.
ئەمڕۆ و دوێنێ نهتهوه یهكگرتووهكان و رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ دوو راپۆرتیان بڵاوكردەوە سەبارەت بە هێرشە دڕندەكانی ئەم دواییەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بۆ سەر كەركووك و خورماتوو و پێشێلکارییەكانی دژ بە خەڵکی ئەم ناوچانە كران، نیگهرانی خۆیان دهربڕی و ئاماژە بەو راپۆرتانه دەکەن کە باس لە تاڵان و وێرانكاری ماڵان و شوێنهكانی كار و بارهگای پارته سیاسییهكان دەكەن له دوای سهرههڵدانی توندوتیژییهكانی ئهم دواییهی ناوچه جێناكۆكهكان بووهته هۆی ئاوارهكردنی زۆرەملێی خهڵكی مهدهنی.
لەم بارەوە د. دیندار زێباری سەرۆكی كۆمیتەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان رایگەیاند؛ ئێمە لە كۆمیتەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان هەر زوو لایەنە نێودەوڵەتییەكانمان ئاگادار كردەوە لەو پێشێلكاریانەی كە بەرامبەر بە خەڵكی ئەو ناوچانە ئەنجام دراوە لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبیەوە و لەو کاتەی کە پێشوازی لەم جۆرە راپۆرتانە دەکەین، لە هەمان كاتدا پێمانوایە زۆر دواكەوت و دەبوایە لە یەكەم ساتی هێرشەكە هەڵوێستێكی توندیان هەبووایە، چونكە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی پێشێلكاری زۆریان بەرامبەر بە هاووڵاتیانی شارەكە ئەنجام دا دوور لە بنەما و پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ لە کەرکووک و خورماتوو و ئەو ناوچانەی کە دەستیان بەسەردا گرتووە، ئەم پێشێلکاریانەش بوونەتە هۆی ئاوارە و دەربەدەربوونی دەیان هەزار هاووڵاتی کوردی دانیشتووی ئەو ناوچانە، كە روویان كردووەتە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەپێی توانای خۆیان یارمەتی ئەو ئاوارانەی داوە و ئێستە پێویستیان بە هاوكاری و یارمەتی بە پەلە هەیە.
زێباری لەمبارەوە گوتی نهتهوه یهكگرتووهكان و رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ لە راپۆرتەكانیاندا ئاماژەیان بەوە كردووە كە میلیشیاكان نزیكهی ١٥٠ خانوو سوتاندنی له توزخورماتو له ١٦-١٧ی ئهم مانگه لهلایهن كۆمهڵه چهكدارهكانهوه بهدهست گهیشتووه لهگهڵ وێرانكردن و تهقاندنهوهی ١١ خانووی تری خهڵك و بهرپرسی كوردی پارته سیاسییهكان و رێگادان بە تاڵانكردنی موڵك و ماڵی خەڵك لەو ناوچانە و جگە لە بارەگای لایەنە كوردییەكان بارەگای توركمانەكانیش سووتێندراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی ئێمە پێشێلكارییەكان تەنیا تێكدان و سووتانی خانووبەرە نەبووە، بەڵكو هاووڵاتیانی ئەم ناوچانە رووبەرووی كوشتن و گرتن و ئیهانەش بوونەتەوە لەلایەن ئەم میلیشیایانەوە و ئەو ژمارەیەی كە رێكخراوەكان بڵاویان كردۆتەوە زۆر كەمترە كە لەسەر زەمینی واقیعدا هەیە لە كەركووك و خورماتوو.
دیندار زێباری ئەوەشی راگەیاند كە دوای ئەوەی خەڵكی ئەو شارانە ئاوارە بوون، لایەنە پەیوەندیدارەكان یارمەتییان دان، گوتی پێشوازی لە راپۆرتی هەردوو رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و هیومان رایتس وۆچ دەكەین بۆ ئەم هەڵوێستەیان، لە هەمان كاتدا داواش لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین كە سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکاریانەی میلیشیای حەشدی شەعبی دابنێن، لە هەمان كاتدا پێویستە یارمەتی و هاوكاری پێویست راستەوخۆ پێشكەش بە ئاوارەكان بكەن، چونكە ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان تا ئێستا بە ئەرکی مرۆیی خۆیان هەڵنەستاون لەو بوارەوە لە کاتێکدا بە ئاشکرا ئەم تاوان و پێشێلکاریانە دەبینن، چونكە نزیكەی (57,000) پەنجا و حەفت هەزار خێزان ماڵ و خۆیان جێهێشتووە و پێویستیان بە یارمەتی لایەنەكانی حكومەتی هەرێم هەیە كە لە ئێستادا لە توانایدا نییە وەك پێویست بتوانێت هاوكارییان بكات و پێویستیان بە هاوكاری بە پەلە و خێرا هەیە.
bas news-
