پێشمەرگە لە پردێ داستانی كۆڕێی دووبارە كردەوە
ئه‌مڕۆ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، له پردێ، به چه‌ك و تانكی ئه‌مریكی هێرشیان كرده سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه داستانی كۆڕێی 1991ی دووباره كرده‌وه و به ده‌یان چه‌كداری میلیشیاكه كوژران و بریندار بوون.
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بەرەبەیانی رۆژی هەینی داستانێکی دیکەی خستە سەر مێژووی خۆی، لە وێنەی ئەو داستانانەی كه جێگه‌ی شانازی هه‌موو كوردێكه.
لەگەڵ یەکەمین هەوڵی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بۆ هێرشكردنه سه‌ر شارۆچكه‌ی پردێ، هێزی پێشمەرگە لێیان هاتنەدەست و بە توندی بەرپەرچی هێرشه‌كانی حه‌شدی دایەوە.
فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کاتژمێر هەشتی بەیانیی رۆژی هەینی 20ـی 10ـی 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە چەك و تانك و هامڤی ئەمەریكی كە بە سوپای عێراقی دراون و بە بەشداریی تۆپچییەكانی ئێران هێرشێكی بەرفراوانیان كردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە پردێ.
لە راگەیاندراوەکە دووپات کراوەتەوە، هێرشەكانیان تێكشكێندراون و زیاتر لە دە ههمەر و تانكێكی ئەبرامزیان تێكشكاندووه.
بەشداری تۆپچییەکانی ئێران و بەکارهێنانی باشترین جۆرە چەکی پێشکەوتووی ئەمریکییش نەیهێشت پێشمەرگە دەستەوەستان بێت، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە توندی لێیان هاتنە دەنگ، نەک هەر رێگری لێکردن بۆ پێشڕەویکردن، بەڵکو زەبرێکی کوشندەیان لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دا، ناچاریان کردن بەرەو دواوە بگەڕێنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان 24، دوو تانکی شەڕکەری ئەمریکی و پێنج ئۆتۆمۆبێلی سەربازی هامڤی ئەمریکی و چوار زرێپۆشی حەشد تێکشکێندراون و بەو هۆیەشەوەوە ژمارەیەکی زۆری هێزەکانی حەشدی شەعبی کوژران و بریندارکراون.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، ته‌نها ئه‌و ته‌رمانه‌ی له شوێنه‌كه جێماون، ژماره‌یان 33 ته‌رمه و نزیكه‌ی 120 برینداری دیكه‌ش، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركووك و پردێ كراون.
bas news-
