بەرلسکۆنی: گەلی کوردستان گەلێکی خەباتکەرن، پشتگیریتان دەکەم

بەرلسکۆنی: گەلی کوردستان گەلێکی خەباتکەرن، پشتگیریتان دەکەم
سەرۆکوەزیرانی پێشووی حکوومەتی ئیتاڵیا رایگەیاند، گەلی کوردستان گەلێکی خەباتکارن و پشتگیریان دەکەم.

لەدیدارێکدا لە نێو پەرلەمانی ئەورووپا (سلێڤیۆ بەرلسکۆنی) سەرۆکی پارتی فۆسای ئیتاڵیا و سەرۆکی پێشووی حکوومەتی ئیتاڵیا پێشوازی لە لاوێکی کوردستانی باشوور بەناوی (فەلاح حەسەن) کە جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھانە دەکات. لە دیدارەکەدا ئەو گەنجە کوردە بەمەبەستی پشتگیری لە گەلی کوردستان و ھێرشەکانی حشدی شەعبی و کوشتنی ھاوڵاتیانی کورد داوای پشتگیری لە (بەرلسکۆن)ـی کردووەو پێیگووتوە بەحوکمی ئەوەی دۆستی ئێمەی و حەڤدە ساڵ سەرۆکی حکوومەتی ئیتاڵیا بوویت داوات لێدەکەین پشتگیریمان بکە و پێوەندییەکانی خۆت بۆ ھاوکاریمان بەکاربێنە،
(بەرلسکۆنی) بەو گەنجە کوردەی گوتووە گەلی کورد گەلێکی خەباتکارەو ئازایە، پێویستە ھەموومان ھاوکاری بکەین، بۆیە من پەیمانت پێدەدەم کە ھاوکارتان بم و پشتگیریتان بکەم
kdp-
Top