دیندار زێباری: پێشوازی لە راپۆرتی یوئێن دەربارەی رەوشی کەرکووک و خورماتوو دەکەین

 	 دیندار زێباری: پێشوازی لە راپۆرتی یوئێن دەربارەی رەوشی کەرکووک و خورماتوو دەکەین
رۆژانی ١٩ و ٢٠تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، و رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ دوو راپۆرتیان بڵاوكردەوە سەبارەت بە هێرشە دڕندەكانی ئەم دواییەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بۆ سەر كەركووك و خورماتوو و ئەو پێشێلکاریانەی دژ بە خەڵکی ئەم ناوچانە ونیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ راپۆرته‌كانی توندوتیژی له‌ توزخورماتوو و كه‌ركووك ده‌رده‌بڕیوە و ئاماژە بەو ‌ راپۆرتانه دەکەن کە باس لە تاڵان و وێرانكاری ماڵان و شوێنه‌كانی كار و باره‌گای پارته‌ سیاسییه‌كان كه‌ له‌ دوای سه‌رهه‌ڵدانی تووندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ‌بووه‌ته‌ هۆی ئاواره‌كردنی زۆرەملێی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.

لەم بارەوە (د.دیندار زێباری) سەرۆكی كۆمیتەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان رایگەیاند؛ ئێمە لە كۆمیتەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان هەر زوو لایەنە نێودەوڵەتییەكانمان ئاگادار كردەوە لەو پێشێلكاریانەی كە بەرامبەر بە خەڵكی ئەو ناوچانە ئەنجامدراوە لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە و لەو کاتەی کە پێشوازی لەم جۆرە راپۆرتانە دەکەین ، لە هەمان كاتدا پێمانوایە زۆر دواكەوت و دەبوایە لە یەكەم ساتی هێرشە هەڵوێستێكی توندیان هەبووایە، چونكە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی پێشێلكاری زۆریان بەرامبەر بە هاووڵاتیانی شارەكە ئەنجامدا دوور لە بنەما و پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ لە کەرکوک و خورماتو و ئەو ناوچانەی کە دەستیان بەسەرداگرتووە، ئەم پێشێلکاریانەش بوونەتە هۆی ئاوارە و دەربەدەر بوونی دەیان هەزار هاووڵاتی کوردی دانیشتووی ئەو ناوچانە و روو بکەنە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەپێی توانای خۆیان یارمەتی ئەو ئاوارانەی داوە، و ئێستا پێویستیان بە هاوكاری و یارمەتی بە پەلە هەیە.

(زێباری) هەر لەم بارەوە دەڵێ، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ لە راپۆرتەكانیاندا ئاماژەیان بەوە كردووە كە ملیشیاكان نزیكه‌ی ١٥٠ خانوو سوتاندنی له‌ توزخورماتو له‌ ١٦-١٧ی ئه‌م مانگه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ له‌گه‌ڵ وێرانكردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی ١١ خانووی تری خه‌ڵك و به‌رپرسی كوردی‌ پارته‌ سیاسییه‌كان و رێگادان بە تاڵان كردنی موڵك و ماڵی خانووان لەو ناوچانە و جگە لە بارەگای لایەنە كوردییەكان بارەگای توركمانەكانیش سووتێندراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی ئێمە پێشێلكارییەكان تەنیا تێكدان و سووتانی خانووبەرە نەبووە، بەڵكو هاووڵاتیانی ئەم ناوچانە رووبەرووی كوشتن و گرتن و ئیهانەش بوونەتەوە لەلایەن ئەم میلیشیایانەوە و ئەو ژمارەیەی كە رێكخراوەكان بڵاویان كردۆتەوە زۆر كەمترە كە لە ئەرزی واقعدا هەیە لە كەركوك و خورماتوو.

(دیندار زێباری) ئەوەشی راگەیاند كە دوای ئەوەی خەڵكی ئەو شارانە جێهێشتنی لایەنە پەیوەندیدارەكان یارمەتییان دان، و وتی: هەڵوێستی هەردوو رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و هیومان رایتس وۆچ دەكەین بۆ ئەم هەڵوێستەیان، لە هەمان كاتدا داواش لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین كە سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکاریانەی میلیشیای حەشدی شەعبی دابنێن، لە هەمان كاتدا پێویستە یارمەتی و هاوكاری پێویست راستەوخۆ پێشكەش بە ئاوارەكان بكەن، چونكە ئاژانسەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان تا ئێستا بە ئەرکی مرۆیی خۆیان هەڵنەستاون لەو بوارەوە لە کاتێکدا بە ئاشکرا ئەم تاوان و پێشێلکاریانە دەبینن، چونكە نزیكەی (57,000) پەنجا و حەفت هەزار خێزان ماڵ و خۆیان جێهێشتووەو پێویستیان بە یارمەتی لایەنەكانی حكومەتی هەرێم هەیە كە لە ئێستادا لە توانایدا نییە وەك پێویست بتوانێت هاوكارییان بكات و پێویستیان بە هاوكاری بە پەلە و خێرا هەیە.
kdp-
Top