ئیسرائیل له‌باره‌ی ڕەوشی كورده‌وه جیهان دێنێته سه‌رخه‌ت
ئه‌م به‌رپرسه پله‌به‌رزه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، به ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند كه ناتانیاهۆ له دوایین په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهكانیدا له‌گه‌ڵ ئانگێلا مێركڵ، ڕاویژكاری ئه‌ڵمانیا، و ڤێلادیمیر پۆتین، سه‌رۆكی ڕووسیا ئه‌م بابه‌ته‌ی باس كردووه.
ئه‌وه له كاتێك دایه كه به گوته‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ردوو وڵاتی ئیسرائیل و فه‌ره‌نسا بۆ ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر خه‌تن بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌ی حكوومه‌تی عێراق بپارێزێت و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێویستیان بۆ ڕه‌وانه بكات.
پێشتر وه‌زیری هه‌واڵگریی ئیسرائیڵ، كاتز، به ڕادیۆی لهتئهڤیڤی ڕاگه‌یاندبوو كه كورد و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی پێویسته پارێزگاری‌یان لێ بكرێت، چونكه زیانیان گه‌یاندە هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یاره‌كانی وه‌ك شیعه‌ی عێراق، به‌شێك له حكوومه‌تی ناوه‌ندی و كۆماری ئیسلامی، توركیا و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی دایه.
به‌رپرسێكی دیكه‌ی حكوومه‌تی ئیسرائیل به ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه كه پاراستنی كوردستان بۆ ئه‌وان "ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی" یه.
باسنيوز
