فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان: حەشدی شەعبی لە پردێ تێکشکێندرا
عەمید ڕوکن (زانیار حەسەن)، فەرماندەی لیوای حەوتی تایبەت، ڕایگەیاند: "لەبازگەی پردێ شەڕ و پێکدادان لە نێوان میلیشیاكانى حەشدی شەعبی و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە و خۆشبەختانە میلیشیاكانى حەشدی كه بهچهكى ئهمریكییهوه هێریان كردووه، لهلایەن ھێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە تێکشێنراون و ژمارەیەک کوژرا و برینداریشیان ھەیە".
ههروهها، گوتیشی:"حەشدی شەعبی ھاتونەتە نێو پردێوە، بهڵام نەیانتوانیوە پێشڕەوی زیاتر بکەن، توانراوه چەند ھامەرێکیان لەلایەن ھێزی پێشمەرگە بسووتێنرێت و گورزى كوشندهیان بهربكهوێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، كه میلیشیاكانى حەشدی شەعبی ھەوڵ دەدەن بگهنه بازگەی شێراوە، بەڵام ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەھەموو شێوەیەک ڕووبەڕوی ئەو چەکدارانە بوونهتهوه و بەتوندی وەڵامیان دەدەنەوە.
فەرماندەکەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، باسی لەوەشکرد، كه چەکدارانی حەشدی شەعبی زیانێکی زۆریان بەرکەوتوە، جەگە لە کوژرانی ژمارەیەک چەکدار ئێستا بریندارێکی ئێجگار زۆریان ھەیە، ھەروەھا ئاڵای حەشدی شەعبی لە پردێ لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە سوتێنراوە.
باسنیوز
