ڕاگه‌یاندراوێك له‌ فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانه‌وه‌

 ڕاگه‌یاندراوێك له‌ فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانه‌وه‌
فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، له‌ باره‌ى هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی بۆ سه‌ر پردێ، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌.


له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ى فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هاتووه‌: "كاتژمێر هەشتی بەیانیی ڕۆژی هەینی 20ـی 10ـی 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە چەكی ئەمەریكی كە بە سوپای عێراقی دراون و بە بەشداریی تۆپچییەكانی ئێران هێرشێكی بەرفراوانیان كردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە پردێ".


جه‌خت ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ تا ئێستا هەموو هێرشەكانیان تێكشكێندراون و زیاتر لە دە هامەر و تانكێكی ئەبرامزیان لەناو براون.


هه‌روه‌ها هاتووه‌: "لەو ڕووبەڕووبوونەوەیەدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان قارەمانانە بەرگریان كردووە و شەرەفێكی گەورەیان تۆمار كردووە".


ئه‌وه‌ش ده‌خرێته‌ڕوو، كه‌ دیارە مەبەست لەو پەلامارە ئەوەیە، حكوومەتی عێراقی تا كۆتایی سنوورە ئیدارەییەكانی پارێزگای كەركووك بگەڕێتەوە.










باسنیوز
Top