ڕاگهیاندراوێك له فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانهوه
له راگهیاندراوهكهى فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هاتووه: "كاتژمێر هەشتی بەیانیی ڕۆژی هەینی 20ـی 10ـی 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە چەكی ئەمەریكی كە بە سوپای عێراقی دراون و بە بەشداریی تۆپچییەكانی ئێران هێرشێكی بەرفراوانیان كردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە پردێ".
جهخت دهكرێتهوه، كه تا ئێستا هەموو هێرشەكانیان تێكشكێندراون و زیاتر لە دە هامەر و تانكێكی ئەبرامزیان لەناو براون.
ههروهها هاتووه: "لەو ڕووبەڕووبوونەوەیەدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان قارەمانانە بەرگریان كردووە و شەرەفێكی گەورەیان تۆمار كردووە".
ئهوهش دهخرێتهڕوو، كه دیارە مەبەست لەو پەلامارە ئەوەیە، حكوومەتی عێراقی تا كۆتایی سنوورە ئیدارەییەكانی پارێزگای كەركووك بگەڕێتەوە.
باسنیوز
