هەولێر.. هاوکاری خێزانە ئاوارەبووەکانی كەركووك دەکرێت

هەولێر.. هاوکاری خێزانە ئاوارەبووەکانی كەركووك دەکرێت
پاش ئاوارەبوونی هاووڵاتیانی شاری کەرکووک بۆ هەولێر و نیشتەجێبوونیان لەناو شارەكەدا، تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕۆژانە بەردەوام خۆراك و پێداویستیان بۆ دابین دەكات و لەو میانەشدا هاوكاری جۆراوجۆری 110 خێزانی ئاوارەبووی كەركوكی لە گەڕەكی سەری بڵند لە شاری هەولێر كرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/10/2017، لەمیانی بەردەوامی هەڵمەتە خێرخوازییەكانیدا بۆ بەهاناوەچوونی زیاتری خێزانەكانی شاری كەركووك كە بەهۆی بارودۆخ و نالەباری رەوشی ئاسایش لە شارەكەیاندا ماڵ و حاڵیان جێهێشتوو ڕوویان لەشاری هەولێر كرد، تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەساتەوەختی گەیشتنیان و پاش نیشتەجێبوونیشیان لەهوتێل و یەكەكانی نیشتەجێبوون، ڕۆژانە بەچەندین وەجبە خۆراك و پێداویستی رۆژانەیان بەسەردا دابەش دەكات.


دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی پرۆسەكانی دابەشكردنی هاوكارییەكانیشدا لە گەڕەكی سەری بڵندی شاری هەولێر خۆراك و بەتانی بەسەر 110 خێزانی شاری كەركووكدا دابەش کرد.


بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە (2017/10/16)، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی به‌شێك له‌ به‌رپرسانى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌يمانى و ميليشياكانى حه‌شدی شەعبی بڕيارياندا كه‌ركووك و سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ راده‌ستى حه‌شد و هاوكارانيان له‌ سوپاى پاسدارانی ئێران بكه‌ن.
bas news-
Top