میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى دوو قوتابخانه‌یان سووتاند
میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له سنوورى خانه‌قین دوو قوتابخانه‌یان ئاگر تێبه‌رداوه، هاوكات ڕێگه ناده‌ن كه‌س به چه‌كه‌وه بچێته ناو شارى خانه‌قینه‌وه، هه‌روه‌ها له سنوورى كوباشى سه‌رقاڵى سه‌نگه‌ر لێدانن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شارى خانه‌قین ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ردوو قوتابخانه‌ى باوه پڵاوى سه‌روو و باوه پڵاوى خواروویان له سنوورى خانه‌قین سووتاند".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له نزیك باوه مه‌حموود له‌سه‌ر ڕێگه‌ى كه‌لار_ خانه‌قین خاڵێكى پشكنییان داناوه، هه‌روه‌ها له ده‌روازه‌ى خانه‌قین خاڵێكى تریان داناوه و ڕێگه ناده‌ن هیچ كه‌سێك به چه‌كه‌وه بچێته شارى خانه‌قین.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه له كوباشى و نزیك پردى حه‌لوان له‌سه‌ر دووڕیانى خانه‌قین_ جه‌له‌ولا هێزێكى زۆریان جێگیر كردووه، گوتیشی: "له ناوچه‌ى كوباشى سه‌رقاڵى سه‌نگه‌ر لێدانن".
به‌پێی زانیارییه‌كانى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و خێزانه عه‌ره‌بانه‌ى كه پێشتر ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داعشدا تێكه‌ڵ كردبوو، گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو جه‌له‌ولا.
bas news-
