نەجمەدین کەریم: ڕۆژێک پێش هێرشەکەی کەرکووک چەند بەرپرسێکی یەکێتی و ئێران هەڕەشەیان لێکردم

نەجمەدین کەریم: ڕۆژێک پێش هێرشەکەی کەرکووک چەند بەرپرسێکی یەکێتی و ئێران هەڕەشەیان لێکردم
پارێزگاری کەرکووک نهێنیی ڕووداوەکانی شارەکەی ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ڕۆژێک پێش ڕووداوەکەی کەرکووک، لەلایەن چەند بەرپرسێکی یەکێتی و کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هەڕەشەی لێکراوە.



کەناڵی (کوردستان 24) ئاشکرای کرد، نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک کە لەلایەن بەغداوە بەشێوەیەکی نایاسایی بڕیاری لادانی دراوە، ڕایگەیاندووە: ”ڕۆژێک پێش هێرشەکەی کەرکووک، پاڤڵ تاڵەبانی، لاهور و ئاراس جەنگی و نوێنەری قاسم سولەیمانی) هەڕەشەیان لێ کردووە“.



ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بە ڕوونی پێیانڕاگەیاندووە، ئەگەر واز نەهێنێت، هێرشی دەکەنە سەر. دەشڵێت: ”ئەگەر بۆ کەرکووک بگەڕێمەوە هەڕەشە لەسەر ژیانم هەیە“.



پێشتر کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا ئاشکرای کرد کە ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو دەکەوێتە ئەستۆی ”ئەو کاڵفامانەی یەکێتی“ کە ڕێککەوتنیان لەگەڵ میلیشیاکان کردووە.

bas news-
Top