سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكی هۆشداری ده‌داته عه‌بادی
سیناتۆرێكی دیاری ئه‌مریكی و كاندیدی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌دات له باره‌ی هێرشی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به سوپای قودسی ئێران و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه واشنتۆن پێویسته پێداچوونه‌وه به یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ عێراق بكات ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له ڕێگه‌خۆشكردن بۆ هه‌ژموونی ئێران.
سیناتۆر تێد كروز له ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هۆشداری به حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دا كه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له دژی كورد ئه‌نجام نه‌دات و ته‌ركیزی هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر شه‌ڕی دژ به چه‌كدارانی داعش بێت.
كروز هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌ته “دوژمنكارانه‌كه‌ی” به‌غدا زیان به هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت گه‌لی كوردستانه و ڕۆڵی به‌رچاوی له شكستدانی داعش هه‌بووه. ئه‌و هه‌روه‌ها هۆشداری ده‌دات كه حكومه‌تی ئه‌مریكا پێویسته ڕێگه بگرێت چه‌كی ئه‌مریكی كه وه‌ك یارمه‌تی سه‌ربازی به عێراق دراوه بكه‌وێته ده‌ستی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ئه‌وانیش هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی ساز بده‌ن دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا.
سیناتۆره ئه‌مریكییه‌كه هه‌روه‌ها ڕه‌خنه له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان گروپی ٥+١ و ئێران ده‌گرێت كه ڕێگه خۆشكه‌ر بووه بۆ پاوانخوازی تاران. ئه‌و پێی وایه ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ركووك ده‌یسه‌لمێنێت ئێران به‌رده‌وامه له هه‌ڵمه‌تی چه‌سپاندنی هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا.
سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه له ٢٥ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ئه‌نجامدرا و تێیدا زیاتر له ٩٢%ی خه‌ڵكی به (به‌ڵێ) ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی دا، تێد كروز ده‌ڵێت وڵاتانی دیموكراسی جیهان پێویسته ڕێز له‌م هه‌نگاوه بنێن به‌ره‌وه مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ كورد و ڕێگه له‌و هه‌ڕه‌شه ناوچه‌ییانه بگرن بۆ سه‌ر گه‌لی كوردستان.
له كۆتاییشدا سیناتۆر تۆم كروز دووباره‌ی ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر عێراق به‌رده‌وام بێت له‌م هه‌ڵوێستانه‌ی كه وه‌ك دارده‌ستی ئێران كار ده‌كات، ئه‌وا پێویسته ئه‌مریكا پێویسته پێداچوونه‌وه به هه‌موو جۆره یارمهتییهكانیدا بكات كه بۆ عێراق ڕه‌وانه ده‌كرێن.
bas news-
