فەرهاد کەرووکی: کەرکووکییەکان زوڵم و ستەم قبووڵ ناکەن

 	 فەرهاد کەرووکی: کەرکووکییەکان زوڵم و ستەم قبووڵ ناکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، کە بەغدا هەنگاوێکی هەڵەی ناوە، جارێکی دیکە ئەم هەنگاوە دەبێ ببێتە دەرسێک بۆ ئەوانەی بیر لەوە دەکەنەوە، خاکی کوردستان داگیر بکەن.

(فەرهاد کەرکووکی)، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەسی خەڵکی کەرکووک دەرخەری ئەوەیە کە دەسەڵاتی حەشد چۆن بە ئاگر و ئاسن خەڵک سەرکەوت دەکات، لەکاتێکدا خەڵکی کەرکووک قەد ئامادە نەبوو ملی بۆ حەشد کەچ بکات، ئێستاش خۆبەخش و کەسانی مەدەنی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و ڕاپەڕین دەستی پێ کردووە، کێش دەیەوێت لەگەڵ حەشد بمێنێتەوە، دەبێ وەک ئەوان مامەڵەی لەگەڵ بکرێت. حەشد لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا سەدان ماڵی هاووڵاتیانیان سوتاندووە، هەرچیی بارەگای پارتی هەیە تەقێنراونەتەوە ماڵی خەڵکی تاڵان کراوە، ئەمانە هەمووی مێژوویەکی ڕەشە بە ناوچاوی حەشد و حکوومەتی عێراقەوە.''

ئەوەیشی خستە ڕوو: ''خەڵکی کەرکووک ئەو زوڵم و ستەمە قبووڵ ناکەن و ڕاویان دەنێنەوە.''

kdp-
Top