نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ڕه‌وشی كورد له ناوچه‌كانی خورماتوو و كه‌ركووك ڕاگه‌یاند
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانیی خۆی سه‌باره‌ت به ڕاپۆرته‌كانی تاڵان و وێرانكاریی ماڵان و شوێنه‌كانی كار و باره‌گای پارته سیاسییه‌كان ده‌رده‌بڕێت، كه له دوای سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان بووه‌ته هۆی ئاواره‌كردنی زۆرەملێی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌واڵی سووتاندنی نزیكه‌ی ١٥٠ خانووی له تووزخورماتوو له ١٦-١٧ی ئه‌م مانگه‌دا له لایه‌ن كۆمه‌ڵه چه‌كداره‌كانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ وێرانكردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی ١١ خانووی تری خه‌ڵك و به‌رپرسی كوردی پارته سیاسییه‌كان و هه‌روه‌ك چۆن باس له هێرشیش دژی نووسینگه‌ی پارته توركمانییه‌كان له پارێزگای كه‌ركووك ده‌كرێت.
وێڕای تێبینیكردنی ددانپێدانانی (حه‌یده‌ر عه‌بادی)، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق به‌و ڕووداوانه‌ی كه وه‌ك ئه‌و ناوزه‌دی كرد له لایه‌ن توندڕه‌وه‌كانی هه‌ردوو لاوه ئه‌نجام دراون و هه‌روه‌ها بڕیاردانیشی بۆ ناردنی سوپای عێراق بۆ هیۆركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی تووزخورماتوو و داوای سه‌ركردایه‌تییه‌كانی سیاسی و ئاسایشی وڵات له هێزه‌كانی فیدڕاڵ و ئاسایشی ناوخۆ بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه به گوێره‌ی یاسا و سه‌قامگیری سه‌باره‌ت به پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و سه‌ركرده سیاسییه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به توندی داوا له حكوومه‌تی عیراق ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ركارێك كه بكرێت بۆ پێش‌گرتن به‌م توندوتیژییانه و پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و بۆ دڵنیابوونیش له‌وه‌ی كه تاوانبارانی توندوتیژییه‌كان و توقاندن و ئاواره‌كردنی زۆره‌ملێیانه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی په‌لكێشی یاسا بكرێن.
kdp-
