پوتین: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دووفاقه له مامەڵە کردن بەرانبەر به کورد و کەتالۆنیا
سەرۆکی رووسیا جەختیکردەوە کە دەبێت رێز لە ئیرادەی گەلان بگیرێت، پوتن لە وتارێکدا لە یانەی گفتوگۆی ڤاڵدای بۆ وتوێژی سیاسی لە شاری سووشی رایگەیاند، پێویسته رێز لە ئیرادەی گەلان بگیرێت و رووسیا پاڵپشتی لە خواست و ئیرادەی گەلان دهكات و لەگەڵ ئاسایش و سەقامگیریدایە.
سەرۆکی رووسیا رەخنەی لە ھەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرت بەرانبەر بە دۆزی کورد و کەتالۆنیا و رایگەیاند، دووفاقی ھەیە لە پێوەرەکانی مامەڵەکردن و ھەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر پرسی کورد کاتالۆنییەکان.
گوتەکانی پوتین لەکاتێکدایە کە رۆژێک لەمەوبەر لەبارەی پرسی کورد و ریفراندۆمەوە لەسەر دەستپێشخەری بنیامین ناتەنیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە.
kdp-
