پوتین: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دووفاقه‌ له‌ مامەڵە کردن بەرانبەر به‌ کورد و کەتالۆنیا

پوتین: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دووفاقه‌ له‌ مامەڵە کردن بەرانبەر به‌ کورد و کەتالۆنیا
(ڤلادیمێر پووتین)، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، دووفاقی لە پێوەری مامەڵە کردن و ھەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر پرسی کورد و کاتالۆنیا ھەیە.

سەرۆکی رووسیا جەختیکردەوە کە دەبێت رێز لە ئیرادەی گەلان بگیرێت، پوتن لە وتارێکدا لە یانەی گفتوگۆی ڤاڵدای بۆ وتوێژی سیاسی لە شاری سووشی رایگەیاند، پێویسته‌ رێز لە ئیرادەی گەلان بگیرێت و رووسیا پاڵپشتی لە خواست و ئیرادەی گەلان ده‌كات و لەگەڵ ئاسایش و سەقامگیریدایە.

سەرۆکی رووسیا رەخنەی لە ھەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرت بەرانبەر بە دۆزی کورد و کەتالۆنیا و رایگەیاند، دووفاقی ھەیە لە پێوەرەکانی مامەڵەکردن و ھەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر پرسی کورد کاتالۆنییەکان.

گوتەکانی پوتین لەکاتێکدایە کە رۆژێک لەمەوبەر لەبارەی پرسی کورد و ریفراندۆمەوە لەسەر دەستپێشخەری بنیامین ناتەنیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە.
kdp-
Top