خانه‌قین: میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى گه‌نجێكیان شه‌هید كرد
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له شارى خانه‌قین ڕاىگه‌یاند: "كه‌مێك پێش ئێستا گه‌نجانى خانه‌قین خۆپیشاندانیان كرد، له‌و كاته‌دا میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كرد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ڕاسته‌وخۆ گه‌نجێكیان شه‌هید كرد و سێ كه‌سى تریش برینداربوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ناوى (محه‌مه‌د نوورى) پۆلیسی سه‌ر به‌شى پۆلیسی خانه‌قینى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیانه.
ڕوونیشیكرده‌وه، كه خۆپیشاندانه‌كه له نزیك باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینى سه‌ر به یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجام دراوه.
باس‌نیوز
