سەرچاوەیەکی باڵای پارتی بە توندی وەڵامی چەواشەکارییەکانی کەناڵەکانی سەر بە یەکێتی دەداتەوە

 سەرچاوەیەکی باڵای پارتی بە توندی وەڵامی چەواشەکارییەکانی کەناڵەکانی سەر بە یەکێتی دەداتەوە
سەچاوەیەکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، کەناڵەکانی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە چەواشەکاری هەوڵی داپۆشینی شکستەکانیان دەدەن.

کەناڵی (کوردستان 24) هەواڵێکی بەپەلەی لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای پارتییەوە بڵاو کردەوە کە تێیدا ڕای گەیاندووە: ”کەناڵەکانی سەر بە یەکێتی بۆ داپۆشینی شەرمەزارییەکانیان خەریکی چەواشەکارین“.

جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ئەو کەناڵانەی سەر بە یەکێتی ”بۆ ناحەزان ڕۆڵی تابوری پێنجەم دەبینن“.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە دوای ڕادەستکردنی کەرکووک لەلایەن باڵێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران، کەناڵەکانی سەر بەو حزبە هەواڵ و دەنگۆی جۆراوجۆری چەواشەکارانە بڵاو دەکەنەوە.











باسنيوز
Top