نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانه له سووتاندنى خانووى خێزانه كورده‌كانى كه‌ركووك و خورماتوو
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چه‌ندین ڕاپۆرتیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، له ڕۆژانى 16 و 17ى ئه‌كتۆبه‌ر، نزیكه‌ى 150 خانوو له خورماتوو له‌لایه‌ن میلیشیا چه‌كداره‌كانه‌وه سووتێنراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه 11 خانووى خێزانه كورده‌كان و به‌رپرسی حزبه سیاسییه‌كان ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وه‌ش ئاگادار كراوه‌وه، كه حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، دانى به ئه‌نجامدانى ئه‌و ڕووداوانه‌دا ناوه و ڕایگه‌یاندووه، كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى توندڕه‌و ئه‌و كارانه‌یان كردووه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داواى له حكوومه‌تى عێراق كردووه، ڕێكاره‌كان بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و كاره تێكده‌رانه بگرێته‌به‌ر و ده‌ستدڕێژیكردنه سه‌ر هاووڵاتیان ڕابگیرێت، ژیانی هاووڵاتیان بپارێزرێـت، هاوكات ئه‌وانه‌ى ئه‌و تاوانانه‌یان ئه‌نجامداوه و بوونه‌ته هۆى تۆقاندن و ترساندنى خه‌ڵك و ئاواره‌بوونى هه‌زاران خێزانى كورد، بدرێنه دادگا.
باسنيوز
