دادگای عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی کۆسرەت ڕەسول عەلی دەرکرد
عەبدولستار بەیرەقدار، گوتەبێژی فەرمیی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی دەرکردووە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هۆکاری فەرمانەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆسرەت ڕەسول لە پەیامەکەیدا میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە داگیرکەر وەسف کردووە کە دادگای عێراق بە (سوپا و پۆلیسی ئیتیحادی) ناوی هێناون.
بە گوتەی بەیرەقدار، دادگای عێراق پەیامەکەی کۆسرەت ڕەسولی بە سووکایەتیکردن بە هێزە عێراقییەکان لێکداوەتەوە و بەپێی ماددەی 226ی یاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە.
باسنيوز
