حاجی ئۆمەران.. داخستنی سنوور نانی هەزاران كۆڵبەری بڕیوە

 حاجی ئۆمەران.. داخستنی سنوور نانی هەزاران كۆڵبەری بڕیوە
بەهۆی داخستنی سنووری حاجی ئۆمەران لەلایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، كاریگەریی لەسەر كاسبكارانی سنوورەكە دروست كردووە و هەزاران كۆڵبەر کە بژیویان لەسەری بووە، بێكار بوون.

وەك كۆڵبەران و كاسبكارانی سنوورەكە ئاشكرای دەكەن، لە ‌سنووری حاجی ئۆمەران و پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، زیاتر لە 4 چوار هەزار كۆڵبەر لەلایەن ئێرانەوە كارتی كاركردنیان پێ دراوە، بەڵام بە هەزاران كۆڵبەری دیكەش لەو سنوورە و سنوورەكانی بە شێوەی دیکە كاری كۆڵبەریان دەكرد، كە تەمەنیان لەنێوان 12 تا 70 ساڵی دایە و بەردەوامیش ژمارەی ئەو كۆڵبەرانەی سنوور لە زیادبووندا بووە، بەڵام بەهۆی داخستنی سنوری حاجی ئۆمەران، بەربەستیش بۆ ئەوان دروست بووە و بێكار بوون.

لەمبارەوە فەرزنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری شاردەێی حاجی ئۆمەران، ڕایگەیاند، بەداخەوە لەگەڵ داخستنی سنووری نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لەلایەن ئێرانەوە، چەندان كاسبكار تووشی بێكاری بوون، دیارە زیانمەندانی یەكەمیش كۆڵبەر و كاسبكارانی سنوورەكەن، كە پێشتر ڕۆژانە بە هەزاران كۆڵبەر بە سنوورەكاندا كاڵاكانیان بە کۆڵ و لەسەر پشتی وڵاغەكانیان دەهێنایە هەرێمی كوردستان و لێرەشەوە بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان، كەچی بەداخەوە ئێستا ئەوانە نانبڕاو بوون و بێكار بوون و ناتوانن وەك پێشتر كاری كۆڵبەری بكەن.










باسنیوز
Top