جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە خورماتوو: راپەڕین بکرێت یەکەم کەس بەشداردەبم

 جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە خورماتوو: راپەڕین بکرێت یەکەم کەس بەشداردەبم
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە خورماتوو رایگەیاند، حەشدی شەعبی سوکایەتی بە هەموو پیرۆزییەکی کورد کردووە و ئەگەر راپەڕین بکرێت یەکەم کەس دەبێ بەشداری دەکات.

حەسەن بارام بە رووداوی راگەیاند "حەشدی شەعبی ماڵی هاونیشتمانیانی لە خورماتوو تاڵانکرد و کورد لە خورماتوو ئەنفالکران".

جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی ئاشکراشیکرد، 15 هاونیشتمانی لە خورماتوو شەهیدکران و دەیان هاونیشتمانی دیکەش لە خورماتوو لەلایەن حەشدەوە رفێندراون.

حەسەن بارام گوتیشی "دەبێ بەپەلە خورماتوو رزگاربکرێت و ئەگەر راپەڕین بکرێت یەکەم کەس دەبم بەشداردەبم".


رووداو
Top