هەڵگورد حیکمەت: کەرکووک بە هەموو شێوەیەک کوردستانییە و سەپاندنی هەر جۆرە دەسەڵاتێکی دیکەش قبوڵکراو نییە

 هەڵگورد حیکمەت: کەرکووک بە هەموو شێوەیەک کوردستانییە و سەپاندنی هەر جۆرە دەسەڵاتێکی دیکەش قبوڵکراو نییە
گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، کورد هەرگیز لەسەر کەرکووک سازش ناکات و ناسنامەی کەرکووک کوردستانییە.

هەڵگورد حیکمەت، گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێشمەرگە لە خۆڕێکخستنەوەدایە بەم نزیکانە ئیرادەی خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە یەکدەگرێت".

گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی: "کەرکووک بە هەموو شێوەیەک کوردستانییە و سەپاندنی هەر جۆرە دەسەڵاتێکی دیکەش قبوڵکراو نییە".



رووداو
Top